Ultra DVD Creator   

Ultra DVD Creator نەرمەواڵەیێکی بەهێزە, کە بە هۆی ئەوەوە دەتوانن فایلەکانی وێنە و ویدئۆ بکەن بە فایلی دی وی دی کە بتوانرێ لە سەر پلەیرەکانی ماڵێ لێبدرێت. بەم ئامرازە دەتوانن نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی وێنەیی بکەن بە دی وی دی. فۆرمەتەکانی پشتیوانی کردنی ئەم ئامرازە لەم پەلە بە ناو بانگانەن کە دەتوانن فایلەکانی وەک AVI ,DivX ,XVid ,MPEG ,WMV ,ASF ,MOV ,RM ,MP4, FLV ,MKV و هتد بە هاسانی بکەن بە دی وی دی. ئەم ئامرازە لە راستی دائاڵوگۆرێکی بنەرەتییە لە بواری درووست کردنی DVD دا. ئێوە دەتوانن هەر چەشنە فایلێکی ویدئۆیی بکەن بە دی وی دی کە گونجاو بێ لە گەڵ MPEG ،SVCD و VCD و لە سەر دی وی دی یان سی دی رایتی بکەن.
بە گشی تایبەتمەندییەکانی ئەم بەرنامەیە بریتین لە:
- درووستکردنی دیسکی فیلمی DVD،VCD و SVCD
- پشتیوانی لە نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی وێنەیی
- رایتی دی وی دی یەکانی گونجاو لە گەڵ VCD،SVCD, MPEG لە سەر دیسکەکانی سی دی و دی وی دی
- کۆنڤێرت کردنی فایلە ویدئۆیەکان بۆ VCD و SVCD
- پشتیوانی لە چەشنە جۆراو جۆرەکانی دیسک:CD-R, CD-RW, DVD-R, DVD-RW, DVD+R, DVD+RW, DVD-RW DL, DVD+RW DL
- پشتیوانی لە چینە بەربڵاوەکانی DVD-R/RW و DVD+R/RW
- ئیمکانی پێوە لکاندنی ژێرنووس لە سەر دەرکەوتەکانی(خروجی) DVD , VCD , SVCD
- ئیمکانی تەنزیمی کەیفییەت و سایزی دەرکەوتەکان (خروجی)
-پشتیوانی لە فۆرمەتی دەنگی AC3
- ئیمکانی بڕینی بەشەکانی دڵخواز
- پشتیوانی لە NTSC و PAL ی تی وی
- و...هتد

Product Details:
License     : Serial
Publisher   : Click here
File size   : 9.12 MB
File ver    : 2.9.1222
File format : exe
Date Added  : May 03/05/2020
Last viewed : May 03/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: Xp / Vista / 7 / 8 / 10
Free Download Free Download
DVDStyler V3.1   

DVDStyler یێکێ لەو ئامرازە خۆراییانەیە کە دەتوانین بۆ درووست کردنی مێنۆ لە سەر دی وی دی بەکاری بهێنین. ئامرازێکی ساکار و کەم قەبارەیە کە هاوکات لە گەڵ ساکاربوونی دا ئیمکاناتێکی زۆر بۆ درووست کردنی دی وی دی بە شێوەی پیشەیی بۆ بەکارهێنەران دابین دەکات. کارپێکردن بەم ئامرازە بە هۆی هاسان بوونی بژاردەکانی، زۆر هاسانە بەڵام کەمێک دەبێ کات و سەلیقەی بۆ تەرخان بکەین هەتا بتوانین بە سەرنجدان بە بابەتی فیلم مێنۆکانی لە قەراخ یێک دا بچێنین هەتا لە کۆتایی دا بتوانین دی وی دی فیلمێکی سەرنج راکێش بخوڵقێنین.
سووتاندنی راستەوخۆ بە هۆی ئامرازەوە، پشتگریکردن لە زۆربەی فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگی باو، ئیمکانی (Customize*) کردنی تەواوی بەشەکان بۆ وەدەست هێنانی دەرچوونگە(output*) ی دڵخواز، ئیمکانی کەڵک وەرگرتن لە مێنۆکانی گرافیکی لە ئامراز دا، دەسکاریکردنی فۆنتەکان، گۆڕینی سایزی مێنۆکان و زۆرێک لە بژاردەکانی دیکەی ناو ئامراز، ئەم تایبەتمەندیە گرینگانەن کە لەم ئامرازە دا گوونجێنراون. هێندێک لە تایبەتمەندییە گرینگەکانی ئەم ئامرازە بە کوورتی بریتین لە:
-هاسان لە بەکارهێنان دا
-پشتگریکردن لە نزیک بە تەواوی فۆرمەتەکانی دەنگ و رەنگ
-رایتی راستەوخۆ لە سەر دی وی دی
-درووستکردنی مێنۆی دڵخواز بۆ دی وی دی ـیەکان
-توانایی گۆڕینی سایزی مێنۆکان
-توانایی هەڵبژاردنی فۆنت بۆ مێنۆکان
-درووستکردن و تەراحی مێنۆی گرافیکی بۆ دی وی دی فیلمەکان
-زێدەکردنی چەندین ژێرنووس بە شێوەی جیا جیا وێرای مێنۆ بۆ فیلم
-درووستکردنی ئسلاید شۆ بۆ وێنەکان
-هەبونی رواڵەتی سەرنجراکێش
-ئیمکانی لکاندنی نووسینە (Script*) بۆ مێنۆکان

فەرهەنگی ئای تی زانستپەروەرانی کورد
* Customize : كڕیارخوازكردن، *ن*ڕاسپاردە، سفارشی
* Output : دەرچوونگە
* script : نووسراو، سکریپت، ده‌ستنووس، نووسینه
Product Details:
License     : Freeware
Publisher   : Click here
File size   : 28.6 MB(32 Bit)-30.5 MB(64 Bit)
File ver    : 3.1
File format : exe
Date Added  : May 21/05/2020
Last viewed : May 21/05/2020
System Requirements: Microsoft® Windows: XP , Vista , 7 , 8 , 10
Free Download Free Download